قوباد تاڵەبانی: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ عەلی زەیدی جەختمان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ


ئەمڕۆ وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو پشتیوانیی خۆی بۆ خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزی نیشتمانی و خزمەتگوزار لەسەر بنەمای دەستوور دووپات کردەوە.

جەختیشمان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ. سەرۆک بافڵ روونیکردەوە ئامانجی یەکێتی دروستکردنی حکومەتێکی بەهێزە کە ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتییان دابین بکات و ئاڵنگارییە ئابووری و ئەمنییەکان تێبپەڕێنێت و مافی تەواوی گەلانی عێراق و بە تایبەتی گەلی کورد بەگوێرەی دەستوور بپارێزێت.