هه‌واڵ و هه‌ڵوێستە ره‌سمییه‌كانی مەڵبەندی ٢٤ی راپەڕین و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌م پێگەو سه‌كۆ میدیاییه‌وه‌ بڵاودەکرێنەوە‌ كه‌ به‌وپه‌ڕ‌ی پرۆفیشناڵی و پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌و راستی و متمانه‌و رێزگرتن له‌خوێنه‌ران كاره‌ میدیاییه‌كانی رایی ده‌كات، هەروەها به‌رهه‌مهێنانی میدیایی له‌راپۆرت و هه‌واڵ و ژانره‌كانی دیكه‌دا ئامادەو پێشکەش ده‌كات.

وێبسایتی RAPARIN24.COM پێگەی رەسمی مەڵبەندی ٢٤ی راپەڕین’ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان’ـەو ‌رۆژی ( /٤/٢٠٢٤) بەسەرپەرشتی بەشی راگەیاندنی مەڵبەند لەقۆناغی یەکەمدا بەزمانی کوردی دەستی بەکارو بڵاوکردنەوە کردوە.

پەیامنێرەکانی RAPARIN24.COM له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌و دێهاتەكانی سنوری رێکخراوەیی مەڵبەند ( ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ) بۆ خوێنەران بەگشتی، كار له‌سه‌ر گه‌یاندنی هەواڵ و زانیاریییە گشتییەکانی پەیوەست بەگەشەپێدانی مرۆیی و ئیداری و خزمەتگوزاری دەکەن.

مەڵبەندی ٢٤ی راپەڕین، ٤/٢/١٩٩٤ لەسەر راسپاردەی سەرۆک ‘مام جەلال’ بەبڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کراوەتەوەو دەستی بەکارەکانی کردوە، بارەگاکەی لەقەزای رانیە ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین’ـەو سەرکردایەتی کاروباری رێکخراوەیی یەکێتی دەکات لەسنورەکەداو کۆمیتەکان و دەیان ئۆرگانی تری لەخۆگرتووە.

  • عیراق- هه‌رێمی كوردستان – سلێمانی – ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین - رانیە
  • malbandy24