
مەڵبەند – چوارشەممە، ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢٦
هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە بارەگای مەڵبەند پێشوازیی لە نوێنەرانی گوندی هەنجیرە سنووری قەزای ڕانیە کرد. لە دیدارەکەدا کە هەڤاڵان جێگرانی لێپرسراو و لێپرسراوی بەشی حکومەت، لێپرسراوی کۆمیتەی ڕانیە، سەرۆکی شارەوانیی ڕانیە، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ڕاپەڕین و لێپرسراوانی بەشی نەخشەدانانی بنەڕەتی و زیادەڕۆیی لە شارەوانی ئامادەی بوون، نوێنەرانی گوندی هەنجیرە داواکارییەکانیان خستەڕوو کە خۆیان لە پاراستنی مافی خەڵکی گوندەکەدا دەبینییەوە.
دوای گفتوگۆی چڕ و پێویست لەسەر کێشە و گرفتەکان، هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند بە گرنگییەوە لە خەم و داواکارییەکانیانی ڕوانی و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کرد کە بە زووترین کات هەماهەنگی بکەن بۆ ئەوەی کارێک بکرێت بەرژەوەندییەکانی خەڵکی گوندی هەنجیرە بپارێزرێت و کێشەکانیان چارەسەر بکرێت، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە داکۆکیکاری مافی ڕەوای هاووڵاتییانە و لەم پێناوەشدا درێغی ناکەن لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی کۆمەڵانی خەڵک
