
مەڵبەند – شەممە، ١٥ی ئابی ٢٠٢٦
لەپێناو بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کەرتی پەروەردە، هەڤاڵان قادر ڕەزگەیی و حەبیبە بابان، جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەند، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ کەمال محەمەد، لێپرسراوی بەشی حکومەت، لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان محەمەد کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی ڕاپەڕین و ئومێد تۆفیق، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕانیە کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەوردی گفتوگۆ لەبارەی پرسی چارەسەرکردنی گرفتەکانی خوێندنگەی ئامادەیی کێوەڕەش لە سنووری قەزای ڕانیە کرا. پاش هەڵوەستەکردن لەسەر کێشەکان و ئاماژەدان بە گرنگیی پێشخستنی کەرتی پەروەردە، بڕیاردرا بە زووترین کات بەدەم داواکارییەکانی خوێندنگەکەوە بچن و هەنگاوی کرداری و پێویست بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان بنرێت
