
مەڵبەند – شەممە، ١٥ی ئابی ٢٠٢٦
هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە بارەگای مەڵبەند، پێشوازی لە ژمارەیەک کاسبکاران و خاوەن زەوییە کێشە لەسەرەکانی قەزای حاجیاوا کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا، جەختی لە پشتیوانیی بەردەوامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ داواکارییە ڕەواکانیان و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی گرفتەکانیان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکاندا کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەڤاڵانی جێگر، لێپرسراوی بەشی حکومەت، لێپرسراوی کۆمیتەی ماکۆک و بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین ئامادەی بوون، هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند بەوردی گوێی لە کێشە و داواکارییەکانی ئامادەبووان گرت سەبارەت بە کارەکانیان و چارەنووسی زەوییەکانیان و گرفتە کارگێڕییەکانی بەردەمیان. دواتر بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە حکومییە پەیوەندیدارەکان، گفتوگۆی چڕ لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو کرا بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەم دۆسیەیە، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی بکات و مافی هاووڵاتییان پارێزراو بێت
