سەرۆک بافڵ: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەک، بەڵکو دەبێت هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی و کەمکردنەوەی گرژییەکان بن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاران لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەفدێکی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان کرا، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەک، بەڵکو دەبێت هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی و کەمکردنەوەی گرژییەکان بن.
لای خۆیەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران پێگەی یەکێتی لە هاوکێشە سیاسییەکاندا بە گرنگ زانی و ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیکردن لە هەر هەنگاوێک دەربڕی کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.