قوباد تاڵەبانی:یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بەدامەزراوەیی کردنی و دروستکردنی هێزێکی راهێنراوی پیشەیی داواکاری و خواستێکی لەمێژینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و ساڵانێکی زۆریشە هەوڵی بۆ دەدەین

یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بەدامەزراوەیی کردنی و دروستکردنی هێزێکی راهێنراوی پیشەیی داواکاری و خواستێکی لەمێژینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و ساڵانێکی زۆریشە هەوڵی بۆ دەدەین. هەربۆیە یەکخستنەوەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە و رێکخستنەوەیان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوێکی مێژووییە و باشترین رێزلێنانە لە خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە.
بەم بۆنەیەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەم و دڵنیاشیان دەکەینەوە بۆ لەمەودواش بە هەموو توانامانەوە پشتیوانیان دەبین و کار دەکەین بۆ ئەوەی دووریان بخەینەوە لە هەرچەشنە دەستێوەردانێکی سیاسی و حیزبی. سوپاسی هاوپەیمانەکانیشمان دەکەین کە لە چەند ساڵی رابردوودا زۆر هاوکارمان بوون بۆ گەیشتن بەم ئامانجە پیرۆزە.