لە ڕێوڕەسمێکدا بەشی دیجیتاڵ میدیا و بازاڕسازی لە زانکۆی ڕاپەڕین کرایەوە

ڕانیە – چوارشەممە، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە چوارچێوەی گرنگیدان بە پێشڤەچوونی زانستی و پاڵپشتیکردنی ناوەندە ئەکادیمییەکان، هەڤاڵ حەبیبە بابان، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ بەشێک لە هەڤاڵان لێپرسراوانی بەشەکان و ئەندامانی بەشی میدیای نوێی مەڵبەند، بەشدارییان لە ئیڤێنتی کردنەوەی بەشی نوێی دیجیتاڵ میدیا و بازاڕسازی لە کۆلێژی کارگێڕی و دارایی زانکۆی ڕاپەڕین کرد.
لەم ئیڤێنتەکەدا، کە بە ئامادەبوونی تێکۆشەران، پەرلەمانتاران، پ.ی.د. پەیمان ڕەمەزان ئەحمەد سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، لێپرسراوانی حکومی، نووسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان، خوێندکاران، ڕۆژنامەنووسان و گەنجانی دڵخوازی کارساز بەڕێوەچوو، چەندین وتار دەربارەی گرنگیی ئەم هەنگاوە پێشکەش کران.
لە میانی مەراسیمەکەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، کردنەوەی ئەم بەشە ئەکادیمییە نوێیەی بە هەنگاوێکی ستراتیژی و وەڵامدەرەوەیەکی پێویست بۆ خواستی بازاڕی کاری هاوچەرخ وەسف کرد. هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بەشە دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ پێگەیاندنی کادری پسپۆڕ و بەرەوپێشبردنی ڕەوشی میدیایی لە دەڤەری ڕاپەڕین.
ئامادەبوون و بەشداریی مەڵبەندی ڕاپەڕین لەم بۆنەیەدا، نیشانەی پشتیوانیی بەردەوامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی زانکۆکان، پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و کردنەوەی ئەو بەشە زانستییانەی کە دەبنە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار و خزمەتکردنی زیاتری دەڤەرەکە و کۆمەڵگە بەگشتی