گرفتی مانەوەی دەیان خوێندکاری زانکۆ چارەسەر کرا

ڕانیە – پێنجشەممە، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لەسەر ڕاسپاردەی هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە چوارچێوەی خزمەتکردنی بەردەوامی توێژی خوێندکاران و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندنیان، کێشەی مانەوە و نیشتەجێبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین چارەسەر کرا.
بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەند و بازنەی ڕاپەڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەڕین، کێشەی مانەوەی ئەو دەیان خوێندکارەی زانکۆکەیان چارەسەر کرد کە دانیشتووی گوندە دوورەدەستەکانی سنووری ناحیەی سەنگەسەر’ن