یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: کەمتەرخەمانی ڕووداوەکەی کەرکوک دەبێت سزای یاسایی بدرێن.

بەیاننامەیەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لەبارەی رووداوە نەخوازراوەکەی شاری کەرکوکی خۆشەویست:

ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەوردیی و نیگەرانییەکی قوڵەوە چاودێریی ئەو رووداوە نەخوازراوەی شاری کەرکوکی خۆشەویست دەکەین، کە بەداخەوە دوێنێ دوو گەنجی کورد لەپردێ تێیدا شەهید بوون.

لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرکوک شاری پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانە و لە رابردووشدا، لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر رۆڵی پێشەنگ و کاریگەریی هەبووە، بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان و هاوئاهەنگی تەواوی هێزە عێراقییەکان، ئێستاش ئامادەیی تەواوەتیمان هەیە لە بەرگریکردن لەکەرکوک و تەواوی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەڵام نابێت تیرۆر و خەڵکی سڤیل تێکەڵ بکرێن.

بۆیە، داوا لەبەڕێز عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین، کە لیژنەی پێکهێندراو لە ڕووداوەکە ڕابسپێرێت، لێکۆڵینەوەی زۆر جددی لە ڕووداوەکە بکرێت و کەمتەرخەمان ڕووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە.

کاروان گەزنەیی
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان