
بیرۆکەی داهێنەرانە، تەکنەلۆژیای نوێ و ژیریی دەستکرد بناغە و ئاراستەکەری ئابووریی داهاتووی جیهانن، بەبێ ئامادەکردنی ژێرخانێکی پتەو لەم بوارانەدا ناتوانین گەرەنتیی داهاتووی ئابووریی وڵاتەکەمان بکەین.
هەربۆیە کردنەوەی یەکەمین ناوەندی ئارمات لە دەزگای پەرەپێدانی ناوچەیی راپەڕین هەوڵێکی گرنگە بۆ پەروەردەکردنی منداڵان و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجەکانمان بۆ ئەوەی بتوانن بە بیرۆکەی داهێنەرانە و بە پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای نوێ رۆڵی گرنگ ببینن لە داهاتووی ئابووریی وڵاتەکەماندا.
ئارمات پێشتر لە ئەرمینیا و چەندین وڵاتی دیکەی جیهاندا ئەزمونێکی سەرکەوتووی پێشکەش کردووە و لە دوای سەردانم بۆ ئەرمینیا بڕیارماندا ئەزموونەکەیان بۆ کوردستان بگوازینەوە. سوپاسی حکومەتی ئەرمینیا دەکەم کە هاوکار و پشتیوانمان بوون
