بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە. سەرۆک بافڵ بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەیان وەک سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی پیرۆزبایی لە سەید عەممار حەکیم کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست. لە کۆبوونەوەکەدا تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی بەهێز کە ببێتە مایەی پێشخستنی زیاتری وڵات […]
ڕفعەت عەبدوڵڵا: نەوەی شەهیدان و قوربانییان خزمەتی زیاتر بکرێن

38ساڵ بەر لەئێستا ڕژێمی بەعسی فاشی لەژێر ناوی (ئەنفال)دا تاوانێکی مێژوویی و جینۆسایدی دژی گەلەکەمان ئەنجامدا، ئەم تاوانە قێزەونە دژی هەموو بەهایەکی مرۆیی و ئاینی و ئەخلاقی بوو. لەم یادەدا جەخت دەکەینەوە کەلەسەر حکومەتی فیدراڵی پێویستە هەرچی زووە بەرپرسیارێتی دەستووری و ئاکاری خۆی جێبەجێبکات بەقەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەرکیەتی خزمەتی زیاترو پەرۆشی […]
قوباد تاڵەبانی: بەڕێز و شکۆوە یادی 182 هەزار شەهیدی ئەنفال دەکەینەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی: تاوانی ئەنفال و هەموو تاوانەکانیتر کە لەسەر دەستی رژێمی بەعسی لەناوچوو لە حەقی گەلی کورددا کران، بەرهەمی زاڵبوونی عەقڵییەتی شۆڤێنی و دەسەڵاتی فاشیزم بوو لە عیراقدا. وەکچۆن بە خەباتی درێژخایەن و بە یارمەتیی هاوپەیمانان رژێمی بەعسمان لە گۆڕنا، ئێستاش بە ئامادەیی بەردەوام […]
هاوخەمییەکان بۆ یادی ئەنفال

ئەمڕۆ 38 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر تاوانی ئەنفالدا، كە پرۆسەیەكی نەخشە بۆ داڕێژراوی رژێمی بەعس بوو بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی مۆركی نەتەوایەتی كورد و لەناوبردنی گشت شوێنەوارێكی ئابوری و كۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی كۆمەڵگەی كوردی، لەم رۆژەشدا کۆمەڵێک پەیام بڵاوکرانەوە، کە ئەمە دەقەکانیانە: سەرۆک بافڵ: ئەنفال ئازارێکە بۆ هەمیشە لەبەردەمیدا رادەوەستین زامە قووڵەکانمان هەمیشە هانمان دەدەن […]
مەکتەبی سیاسی یەکێتی: خەباتی بێوچانمان بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی کەیسی ئەنفالە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە 38 هەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: یەکێتی لە رێی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم و فیدراڵەوە خاوەندارێتی هەمیشەیی لە ماف و شایستەکانی قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوەی و خزمەتکردنی کەسوکاری ئەنفالکراوان و خەڵکە خۆراگرەکەمان دەکاتەوە و دووپاتیشی دەکاتەوە: خەباتی بێوچانیشمان بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی کەیسەکە وەک جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی […]
سەرۆک بافڵ: ئەنفال ئازارێکە بۆ هەمیشە لەبەردەمیدا رادەوەستین

زامە قووڵەکانمان هەمیشە هانمان دەدەن بە وەفادارییەوە، خزمەتی خەڵک و خاکەکەمان بکەین. تاوان و مەرامەکان بۆ سڕینەوەی گەلەکەمان بەشێکن لە مێژوویەکی تاڵ، بەڵام ورەیەکە بۆ مانەوە و بەهێزیی ئیرادەی نەتەوەیی و کوردبوونمان کە قەت هیچ هێزێک نەیتوانیوە لەناوی بەرێت.تاوان و کارەساتی ئەنفال کە جینۆسایدکردنی گەلەکەمان بوو، برینێکی گەورەی سەر دڵمانە، ئازارێکە بۆ هەمیشە لەبەردەمیدا رادەوەستین […]
مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی هەڤاڵ ڕەسوڵ مامەند دادەنێت

یەکشەممە (١٢ی نیسانی ٢٠٢٦)، لە مەراسیمێکی شایستەدا کە لە گوندی بەردەشان بەڕێوەچوو، (٣٢) ساڵە یادی ماڵئاوایی سەرکردە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی و کوردایەتی، هەڤاڵ ڕەسوڵ مامەند کرایەوە. لە مەراسیمەکەدا کە هەڤاڵ حەیدەر سەعید ڕەشید، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەند، بەڕێزان سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، قائمقامی قەزای ڕانیە، پەڕلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین […]
لە هەنگاوێکی فیکریی نوێدا؛ کۆڕبەندی سیزیف بە بەشداری سێ گەنجی خاوەن هزر ڕانانی بۆ سێ دەقی بەختیار عەلی ئەنجامدا

رانیە – ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٦، کۆڕبەندی سیزیف لە یەکەمین چالاکی فەرمی خۆیدا بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی کلتووری و هونەری ڕاپەڕین، کۆڕێکی فیکریی ناوازەی لەژێر ناونیشانی پەنجەرەیەک بۆ سێ دەق، سازکرد. چالاکییەکە کاتژمێر ٢:٣٠ـی دوانیوەڕۆ بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە خوێندنەوە و ڕانانی سێ کتێبی تیۆریی نووسەر و ڕووناکبیر (بەختیار عەلی). ئامانجی سەرەکی کۆڕبەندی […]
پەیامی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عیراق

کوردی | عربي | ENG پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عیراق، پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق و پەیامێکی تایبەتیش بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. ——————- رسالة السيد بافل جلال طالباني رئيس الاتحاد الوطني الكوردستاني بمناسبة انتخاب رئيس جمهورية العراق، تشكيل الحكومة العراقية المقبلة ورسالة خاصة الى المجتمع الدولي. ——————- A message […]
قوباد تاڵەبانی:سەرۆک کۆمار کەسایەتییەکی شیاو، شارەزا و نیشتمانپەروەرێکی ڕاستەقینەیە

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێز کاک نزار ئامێدی وەک سەرۆککۆماری نوێی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزیان دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لەم ئەرکە نیشتمانییەدا. کاک نزار ئامێدی کەسایەتییەکی شیاو، شارەزا و نیشتمانپەروەرێکی ڕاستەقینەیە. ئامادەیی و کارکردنی بەردەوامی بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ لە بەغدا، ئەزموونی دەوڵەمەندی لەگەڵ جەنابی سەرۆک مام جەلال و سەرۆککۆمارەکانی دواتر، هەروەها […]
