
لە کۆبوونەوەکانم لەگەڵ هەردوو وەزیری دەرەوە و ئەوروپای ئەلبانیا و وەزیری پیشەسازی و وزەی ئەو وڵاتە بڕیارماندا لەسەر پێکهێنانی گروپێکی کاری هاوبەش لە پسپۆڕانی هەردوولا بۆ ئەوەی زەمینە بۆ دروستکردنی پەیوەندیی لە بوارەکانی گەشتوگوزار و بازرگانیدا بڕەخسێنن. هەروەها هەماهەنگی دروست بکەن بۆ ئاڵوگۆڕی پسپۆڕیی لە بوارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکان و بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە خزمەتگوزارییەکاندا.
گفتوگۆشمان کرد لەبارەی پێویستیی کردنەوەی هێڵی ئاسمانی راستەوخۆ لەنێوان سلێمانی و تیرانا تا یارمەتیدەربێت لە دروستکردنی پەیوەندیی گەشتیاری و کلتووری و بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
