سەرۆک بافڵ لەکەرکوک بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی یەکێتی دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری سەردانی شاری کەرکوکی کرد و لەلایەن رەفعەت عەبدوڵا، ئاسۆ مامەند و رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و هەڤاڵانی یەکێتییەوە […]
سەرۆککۆمار بۆ میدیای یەکێتی: هاوکاربن بۆ پرۆژەی چاکسازی و خزمەت

عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پێشوازی لە د . لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق کرد . لە دیدارێکدا لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن ئامادەبوو ، گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکاری و پێشهاتەکان کراو تەئکید لەسەر گرنگی بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانیی لە نێوان لایەنەکان کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی سیاسی […]
سەرۆک بافڵ: نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە و تەبایی و پێکەوەییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێکیدا هاتنەوەی جەژنی نەورۆزی کوردان و راپەڕینی کەرکوکی قودسی کوردستان لە کوردستانیان پیرۆز دەکات و رایدەگەیەنێت:” نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە، تەبایی، پێکەوەیی، برایەتی و یەکڕیزیی کوردایەتییە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی”. دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ: بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی، کە هاوکاتە لەگەڵ […]
مەكتەبی سیاسی: یەكدەنگ و یەكڕیزبین بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی نەتەوەكەمان

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ نەورۆز و راپەڕینی كەركوك، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: “هیوادارین لەم بۆنە نەتەوەییەدا هەموان بەڕۆحێكی كوردانەوە یەكدەنگ و یەكڕیزبین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەكەمان و پێكهێنانی حكومەتێكی كاراو خزمەتگوزار لەخزمەتی ژیان و گوزەرانی خەڵك”. دوقی پەیامەكە: پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی بۆ نەورۆز و راپەڕینی كەركوك بە بۆنەی نەورۆزو ساڵی نوێی كوردییەوە كە […]
سەرکەوتنی قەڵادزێ بۆ خولی نایاب سەرکەوتنێکی تری مێژووییە بۆ دەڤەری ڕاپەڕین

لە سەرکەوتنێکی مێژوویی و شکۆداردا، یانەی وەرزشی قەڵادزێ بوو بە پاڵەوانێتی خولی پلە یەکی کوردستان و بەمەش پێدەنێتە خولی نایابی کوردستان. ئەم دەستکەوتە گرنگە ئەنجامی ماندووبوون و پشوودرێژی و هەوڵی بەردەوامی سەرۆک، ستافی کارگێڕی، ڕاهێنەران، یاریزانان و هاندەرانی وەفاداری یانەکەیە. ئەم سەرکەوتنە تەنها سەرکەوتنی یانەیەک نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو وەرزشەوانان و خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕین و […]
سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی حکومەت: ئامانجمان پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە

سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنن، ئامانجی هەردووکیان پێکهێنانی حکومەتە بۆ خزمەتی خەڵک. دوای کۆبونەوەکەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لێدوانێکی رۆژنامەوانیان داو لەسەراتادا سەرۆک بافڵ رایگەیاند: “کۆبونەوەکەمان زۆر باش بوەو لەسەر چەند بابەتێکی ستراتیژی بۆ بەرژەوەندی میللەتەکەمان رێککەوتوین، گفتوگۆکانیشمان بەردەوام دەبێت”. سەرۆک […]
سەرۆک بافڵ:هەمیشە دەست لەسەر سنگ، هاوسۆزین لەگەڵ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و قوربانیانی چەکی کیمیایی.

هەڵەبجە بۆ ئێمە هێمای قوربانی و مەزڵومیەتی گەلەکەمانە، دوای ٣٧ ساڵ لە جینۆسایدکردن و کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی هەمیشە زیندوو، تاوەکو ئێستا ئاسەوار و کاریگەرییە خراپەکانی بەسەر خەڵک و خاکی شارەکەوە ماوە. ئێمە لە ئازاری کەسوکارەکانمان، داواکاری و خواستەکانیان لە هەڵەبجەی سەربەرز تێدەگەین، بۆیە لەگەڵ هەموو گلەیی و پێویستییەکانیاندام و لە پێشەوەی بەرگری لە مافەکانتان و پارێزەری […]
راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسی بۆ ساڵیادی 37 ساڵەی تاوانی كیمیایبارانی هەڵەبجە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی 37 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا تەکید دەکاتەوە یەکێتی ” لەپێناو سارێژكردنی زامەكان و باشتر قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی تاوانی جینۆسایدكردنی ئەم شارە تێدەكۆشێت”. دەقی راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی: راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسی بۆ ساڵیادی تاوانی كیمیایبارانی هەڵەبجە ئەمڕۆ بە خەمێكی قوڵەوە یادی ۳۷ ساڵەی تاوانی دڕندانەی دژ بە گەلەكەمان دەكەینەوە كە […]
پەیامی کۆسرەت رەسول عەلی لە ساڵیادی راپەڕینی شاری هەولێر

جەماوەری خۆڕاگرو تێکۆشەری شاری هەولێر ساڵیادی راپەڕین و رزگارکردنی هەولێری پایتەخت، هەولێری قەڵاو منارە لە هەمووتان پیرۆز دەکەم و ئومێد دەکەم ئەم رۆژە مێژووییە ببێتە وێستگەیەکی گرنگ بۆ پاراستنی یەکڕیزی ناوماڵی کورد و گەیشتن بە ئامانج و ئاواتە وەدینەهاتووەکانمان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ گەلەکەمان. (٣٤) ساڵ لەمەوبەر، بە شانازییەکی گەورەوە لەلایەن بەرەی کوردستانی بۆ […]
ئێمە ئەوەین کە هەین، و دەمێنینەوە وەک ئەوەی بووین

ڕۆژی جلوبەرگی کوردی، ڕۆژی سەرلەنوێ بە بەرداکردنەوەی ناسنامە کوردییەکەمانە، بەم بۆنەیەوە پەیامی ڕێزو پیرۆزبایی و خۆشەویستی پێشکەش بە هەموو کوردێک دەکەین. جلوبەرگی کوردی چیرۆکی نەتەوەیەکە کە بە درێژایی مێژوو بەرگری لە بوون و شوناسی خۆی کردووە. هەر ڕەنگێک، هەر نەخش و نیگارێک لە جلوبەرگەکەماندا، واتا و وشەیەکن لە فەرهەنگی جوانی و ڕەسەنایەتیماندا. ئێمە ئەوەین کە […]
