ئێمە ئەوەین کە هەین، و دەمێنینەوە وەک ئەوەی بووین


ڕۆژی جلوبەرگی کوردی، ڕۆژی سەرلەنوێ بە بەرداکردنەوەی ناسنامە کوردییەکەمانە، بەم بۆنەیەوە پەیامی ڕێزو پیرۆزبایی و خۆشەویستی پێشکەش بە هەموو کوردێک دەکەین. جلوبەرگی کوردی چیرۆکی نەتەوەیەکە کە بە درێژایی مێژوو بەرگری لە بوون و شوناسی خۆی کردووە.

هەر ڕەنگێک، هەر نەخش و نیگارێک لە جلوبەرگەکەماندا، واتا و وشەیەکن لە فەرهەنگی جوانی و ڕەسەنایەتیماندا. ئێمە ئەوەین کە هەین، و دەمێنینەوە وەک ئەوەی بووین.

کولتووری نەتەوەیی خاکێکی پیرۆزە کە نەوە دوای نەوە بە خوێنی دڵ ئاودراوە. با دەستی یەکتر بگرین و بیپارێزین بۆ نەوەکانی داهاتوومان. ئەمڕۆ، سبەی، هەموو ڕۆژێک، جلی کوردی سیمبولی بەردەوامی و نەمریی نەتەوەکەمانە.

پیرۆزبێت ڕۆژی جلوبەرگی کوردی

مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین