سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی حکومەت: ئامانجمان پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە

سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنن، ئامانجی هەردووکیان پێکهێنانی حکومەتە بۆ خزمەتی خەڵک.


دوای کۆبونەوەکەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لێدوانێکی رۆژنامەوانیان داو لەسەراتادا سەرۆک بافڵ رایگەیاند: “کۆبونەوەکەمان زۆر باش بوەو لەسەر چەند بابەتێکی ستراتیژی بۆ بەرژەوەندی میللەتەکەمان رێککەوتوین، گفتوگۆکانیشمان بەردەوام دەبێت”.

سەرۆک بافڵ راشیگەیاند: “ئامانجی هەردوولا ئەوەیە کەبەزوترین کات حکومەتێک پێکبهێنین بۆ خزمەتی میللەتەکەمان”.

لای خۆشیەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “تا ئێستا دوو کۆبونەوەی ئەرێنی و باشمان کردووە بۆ لێکتێگەیشتن و تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە خەڵکی کوردستان و ناوچەکە، پیشکەوتن و تێگەیشتنی زۆر باش لەزۆربەی بابەتەکاندا هەبووە”.

هەروەک ئومیدیشیخواست تیمەکانی هەردوولاش بتوانن بەهەمان رۆحیەتەوە بگەنە رێککەوتنێکی تەواو لەسەر پێکهێنانی حکومەت لە نزیکترین کاتدا”.