سەرۆک بافڵ : بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگە و خزمەتەکانی هەموو ئەو ژنانە دەڕوانم کە لەپێناو ماف و یەکسانی قوربانییان داوە

لە رۆژی جیهانیی ژناندا پیرۆزبایی گەرم لە ژنانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هیوای سەلامەتی و سەرفرازییان بۆ دەخوازم و بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگە و خزمەتەکانی هەموو ئەو ژنانە دەڕوانم کە لەپێناو ماف و یەکسانی قوربانییان داوە.کارکردن بۆ نەهێشتنی جیاکاری و رێگریکردن لە توندوتیژی و بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی ئەرکێکی هاوبەشی هەموومانە و […]
پەیامی مەکتەبی سیاسیی بۆ رۆژی جیهانی ژنان

لە بیرەوەری هەشتی مارس رۆژی جیهانیی ژناندا ،پیرۆزبایی و سڵاوێكی گەرم دەنێرین بۆ ئەو ژنە تەوارانەی بە درێژایی مێژوو لە كاروانی خەبات و تێكۆشانی بزووتنەوەی ژناندا رۆڵی پێشەنگیان هەبووە. بزووتنەوەی ژنانی کورد بەشێکی گرنگی خەباتی كوردەوارییە بۆ ماف و ئازادی و لەدەستەبەری ماف و ئازادییەکانیاندا هەنگاوی بوێرانەیان بڕیووە . لەكایەكانی سیاسی و حوكمڕانی کوردستانیشدا جێگە […]
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە مامۆستا سهڵاحهدین محەمەد بههائهدین، ئەمیندارى گشتیی یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان کرد.

لە دیدارێکدا کە سالار سەرحەد، لێپرسراوی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەیبوو، دوایین پێشهات و دۆخی جەنگ لە ناوچەکە تاوتوێکرا. بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەردەوامی هەوڵی ئاشتیخوازانەی یەکێتی کردەوە و وتی، لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ حزب و لایەنەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر و هەرێمی کوردستان و عیراق نەبنە بەشێک لە ململانێکان. لە […]
سهرۆكایهتی كۆمار: راپهڕین بووه رزگاری ههرێم له چنگی دیكتاتۆر

سهرۆكایهتی كۆماری عیراق له 35 ساڵهی یادی راپهڕینه مهزنهكهی ههرێمی كوردستاندا رایگهیهندراوێك بڵاودهكاتهوه و ئاماژه بۆ ئهوه دهكات: له یادی سی و پێنجهمین ساڵیادی راپهڕینی جهماوهریی گهلی كوردستان له 5ی ئاداری 1991دا، بهشكۆوه یادی قوربانییه مهزنهكانی گهله سهربهرزهكهمان دهكهینهوه، كه خهباتیان كرد دژی زوڵم، ستهم و سهركوتكارییهكانی رژێمی دیكتاتۆری بهرانبهر به تهواوی پێكهاتهكانی گهلی عیراق، […]
پەیامی کۆسرەت رەسول عەلی لە (35)ەمین ساڵیادی راپەڕین

(٣٥)هەمین ساڵیادی راپەڕینی گەلی کوردستان دژی رژێمی فاشیستی بەعس لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز دەکەم، ئاواتەخوازم ئەم یادە پیرۆزە بکەینە هەوێنی تەبایی و یەکڕیزی گەلەکەمان. ٣٥ ساڵ لەمەوبەر، بە یەکڕیزی نێوان هێزە کوردستانییەکانی ناو بەرەی کوردستانی، بە پاڵپشتی و پشتیوانی جەماوەری راپەڕیوی کوردستان و رێکخستنە نهێنییەکان و شانە چەکدارەکان، پلانی راپەڕینمان داناو گەلەکەمان لە رانیەی دەروازەی […]
پانۆرامای راپەڕین

ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر راپەرینی بەهاری ساڵی 1991 تێپەڕدەبێت و رۆژی 5ی ئاداری ساڵی1991 بۆ یەكەمجار راپەرینی خەڵكی كوردستان لە رانیە دەستیپێكرد، هەمان رۆژ رانیە، چوارقووڕنە، دەشتی بێتوێن، حاجیاوە و سەركەپكان ئازادكران. بۆ رۆژی دواتر، واتە 6ی ئاداری1991 هەردوو ناوچەی بازیان و دەشتی پشدەر ئازاد كران. رۆژی 7ی ئاداری1991 خەڵكی سلێمانی راپەرین و بۆ بەیانییەكەی […]
مەڵبەند تاجەگوڵینەی وەفاداری دەخاتە سەر گڵکۆی شەهیدان و سیمبولەکانی ڕاپەڕین

رانیە – پێنجشەممە، ٥ی ئاداری ٢٠٢٦ مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین و کۆمیتەکانی سنوورەکە، بە مەبەستی بەرز و زیندوو ڕاگرتنی یادەوەری شەهیدانی ڕاپەڕین و سیمبولەکانی، گڵکۆی شەهیدان بەسەردەکەنەوە و تاجەگوڵینەی وەفاداری بۆ ڕۆحی بەرزەفڕیان دادەنێن. هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵانی جێگر، ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند و کۆمیتەکانی ڕانیە […]
خەباتی قەڵەم لە دەڤەری راپەڕینەوە

دەڤەری راپەڕین بەوە ناسراوە لە خەبات و راپەڕین دژی رژێمی بەعسی رووخاودا دەستپێشخەر بووە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە لە خەباتی مەدەنیانە لە رێگەی كاری رۆژنامەوانییەوە كورتی هێنابێت، بە پێچەوانەوە خاوەنی دەیان نووسەری گەورە و ژمارەیەكی زۆر رۆژنامەنووسی بە تواناشە، كە لە كەناڵە جیاجیاكانی راگەیاندندا قەڵەمیان بارتەقای تفەنگ كاریگەر بووە و وشەیان هاواری ئازادیخوازان بووە. […]
مەڵبەند، چرکەساتی دەستپێکی ڕاپەڕین پیرۆز ڕادەگرێت و تاجەگوڵینەی وەفاداری دادەنێت

رانیە – پێنجشەممە، ٥ی ئاداری ٢٠٢٦ مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین و کۆمیتەکانی سنوورەکەی، لە بەردەم مزگەوتی ناجییەخان، یادەوەری تەقاندنی یەکەم گوللە و یەکەم دەستڕێژی ڕاپەڕینی بەهاری ئازادی کە ٥-٣-١٩٩١ لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕینەوە بڵێسەیدا بەرز و پیرۆز ڕادەگرن و تاجەگوڵینەی وەفاداریش لە مۆنۆمێنتی ڕاپەڕین دادەنێن. هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی […]
یادی ٣٥ ساڵەی راپەڕینە مەزن و شکۆدارەکەی گەلەکەمان لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆزبێت

ئەمساڵ لە کاتێکدا ئەم یادە مەزنە دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک دەستکەوتی راپەڕین و گەورەترین دەستکەوتی کورد بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە لە دۆخی سەخت و ناخۆشدایە. هەربۆیە ئەرکی هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان و یەک بە یەکمانە بە یەکگرتوویی و یەکڕیزیمان ئەم دەستکەوتە بپارێزین. جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕمان کە ئاشتی و گفتوگۆ […]
