مەڵبەند تاجەگوڵینەی وەفاداری دەخاتە سەر گڵکۆی شەهیدان و سیمبولەکانی ڕاپەڕین

رانیە – پێنجشەممە، ٥ی ئاداری ٢٠٢٦

مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین و کۆمیتەکانی سنوورەکە، بە مەبەستی بەرز و زیندوو ڕاگرتنی یادەوەری شەهیدانی ڕاپەڕین و سیمبولەکانی، گڵکۆی شەهیدان بەسەردەکەنەوە و تاجەگوڵینەی وەفاداری بۆ ڕۆحی بەرزەفڕیان دادەنێن.

هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵانی جێگر، ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند و کۆمیتەکانی ڕانیە و دەروازە و ژمارەیەک کەسایەتی، لە ٣٥ ساڵە یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ئازادی کە ٥-٣-١٩٩١ لە ڕانیەی دەروازە و پایتەختی ئازادییەوە چەخماخەیدا گڵگۆی پۆلێک لە شەهیدانی ڕاپەڕین و سیمبولەکانی ڕاپەڕینیان لە گۆڕستانەکانی گوندی دارەبەن، گوندی نۆرێ، سەرکەپکان و هەوارە بەرزە بەسەرکردەوە، وێڕای دوردی نەمری، تاجەگوڵینەی وەفادارییان خستە سەر گڵکۆکانیان.