سه‌رۆكایه‌تی كۆمار: راپه‌ڕین بووه‌ ر‌زگاری هه‌رێم له ‌چنگی دیكتاتۆر

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق له‌ 35 ساڵه‌ی یادی راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا رایگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه ‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه ‌ده‌كات: له‌ یادی سی و پێنجه‌مین ساڵیادی راپه‌ڕ‌ینی جه‌ماوه‌ریی گه‌لی كوردستان له‌ 5ی ئاداری 1991دا، به‌شكۆوه‌ یادی قوربانییه‌ مه‌زنه‌كانی گه‌له‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ خه‌باتیان كرد دژی زوڵم، سته‌م و سه‌ركوتكارییه‌كانی ر‌ژێمی دیكتاتۆری به‌رانبه‌ر به‌ ته‌واوی پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق، ئه‌و قوربانییانه‌ی بوونه‌ هۆی ر‌زگاركردنی شاره‌كانی هه‌رێم له ‌چنگی ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ر‌ژێم.