
لە پیرۆزیی ڕۆژی سەری ساڵی نوێی کۆچیدا و لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، مزگەوتی (ئیمان) لە شارەدێی بۆسکێنی سەر بە قەزای ڕانیە بەڕووی نوێژخوێناندا کرایەوە.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بە ئامادەبوونی بەڕێز محمد تەها ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئاینی، کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و دانیشتووانی ناوچەکە بەڕێوەچوو، وەفدێکی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین کە پێکهاتبوون لە هەڤاڵان فارس عەلی، مامۆستا سۆران لێپرسراوی بەشی زانایانی ئاینی لە مەڵبەند و محەمەد شامەروان لێپرسراوی کۆمیتەی ڕانیە، ئامادەیبوون.
لە میانی کردنەوەی مزگەوتەکەدا، وەفدەکەی مەڵبەند وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە، خۆشحاڵیی خۆیان بۆ کردنەوەی ئەو ناوەندە ئاینییە دەربڕی و هیوایان خواست ببێتە مایەی خێر و خزمەتکردنی زیاتر بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و برەودان بە گیانی تەبایی و پێکەوەژیان لە سنوورەکەد
