مەڵبەند، چرکەساتی دەستپێکی ڕاپەڕین پیرۆز ڕادەگرێت و تاجەگوڵینەی وەفاداری دادەنێت

رانیە – پێنجشەممە، ٥ی ئاداری ٢٠٢٦

مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین و کۆمیتەکانی سنوورەکەی، لە بەردەم مزگەوتی ناجییەخان، یادەوەری تەقاندنی یەکەم گوللە و یەکەم دەستڕێژی ڕاپەڕینی بەهاری ئازادی کە ٥-٣-١٩٩١ لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕینەوە بڵێسەیدا بەرز و پیرۆز ڕادەگرن و تاجەگوڵینەی وەفاداریش لە مۆنۆمێنتی ڕاپەڕین دادەنێن.

هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵانی جێگر و ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند و کۆمیتەکانی ڕانیە و دەروازە، لە ڕێوڕەسمێکی هەڤاڵانەدا دوای بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی یادەوەری تەقاندنی یەکەم گوللە و یەکەم دەستڕێژی ڕاپەڕین کە لەسەر دەستی سیمبول و پاڵەوانانی ڕاپەڕین ئاڕاستەی بەعسییەکان کرا، سەردانی مۆنۆمێنتی ڕاپەڕین’ـیان کرد و تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفاداریان بۆ شەهیدانی ڕاپەڕین دانا.