لە یادی 35 ساڵەی راپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەمان، پیرۆزبایی گەرم لە یەک بە یەکی خەڵکە خۆشەویستەکەمان دەکەم

لە یادی 35 ساڵەی راپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەمان، پیرۆزبایی گەرم لە یەک بە یەکی خەڵکە خۆشەویستەکەمان دەکەم. بە وەفادارییەوە لەبەردەم کێلی تێکۆشەرەکانمان سەری رێز دادەنەوێنم و بەڵێن دەدەم هەمیشە لەسەر رێبازەکەیان بەردەوامبم بۆ خزمەتکردن و پاراستنی خەڵک و خاکەکەمان. راپەڕین کە لە رانیەی خۆشەویستەوە بڵێسەیدا، سەرەتای وەرچەرخان و سەردەمێکی نوێ بوو بۆ گەلەکەمان کە یەکێتی شانازی […]
تۆم باراک:تەونێكی گەنجانە و زیندوو لە نوێبوونەوە و هەماهەنگی، كە ریشەكەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەكی ئازا و بوێر، سەرەتایەكی نوێی مەزن و پڕ لە هیوا.

تۆم باراك، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروباری سوریا، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی، لە هەژماری رەسمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “ئێكس” پۆستێكی سەرۆك بافڵ-ی ڕیپۆست كردۆتەوە و تێیدا ستایشی رۆڵی سەرۆكی یەكێتی دەكات. تۆم باراك لە تۆڕی ئێكس لە باسی كۆبوونەوەكاندا لەسەر پۆستەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی […]
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوو، جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەمی 2026ـی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا و لابردنی هەر بەربەستێک لەبەردەمیدا کرایەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دووپات لەسەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە سووریا رێز لە هەموو پێکهاتەکان بگرێت و کاردەکەن بۆ یارمەتیدانی سووریا تاوەکو ببێتە وڵاتێکی بنیاتنەر لە ناوچەکە و […]
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوو، دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان تاوتوێ کرا. جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی باسی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کرد و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سووریای خستەڕوو. فەرماندەی گشتیی هەسەدە سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد بۆ هەڵوێست و پشتیوانییەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا. سەرۆک بافڵ رایگەیاند، لە پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان […]
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروبارى سووريا كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و جۆشوا هاريس، كاربهڕێكهرى باڵيۆزخانهى ئهمريكا له عیراق ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا. لە کۆبوونەوەکەدا پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق خرایەبەر باس و جەختیان لە خێراکردنی پرۆسەکە و لابردنی بەربەستەکان کردەوە. هەردوولا دووپاتیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە عیراق وەکو وڵاتێکی گەشەسەندوو و خاوەن سەروەری […]
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغداد کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە د . خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوو، گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسیەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. لەکۆبوونەوەکەدا دووپات لە پابەندبوون بە بنەماکانی دەستوور و یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە بۆ نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و خێراترکردنی هەنگاوەکانی هەڵبژرادنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزو خزمەتگوزار.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم لە بەغداد کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە خرایەبەر باس. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرایەوە کە بتوانێت سەقامگیریی عیراق بپارێزێت و خزمەتی تەواوی هاوڵاتییان بکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوو، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق خرایەبەر باس. لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و بەربەستەکان بە گرنگ زانرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەغداد کۆبوونەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوو، جەخت لە گرنگی بەهێزکردنی هەوڵەکان و هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار کرایەوە. کۆبوونەوە دووپاتی لە پێویستی هاوکاری و بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانیی و یەکخستنی دیدگاکان […]
سەرۆک بافڵ:یەکێتی بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان کاردەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوو، دۆخی سیاسیی ناوچەکە و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تاوتوێ کرا. سەرۆک بافڵ گرنگی پێویستی بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی […]
