تۆم باراک:تەونێكی گەنجانە و زیندوو لە نوێبوونەوە و هەماهەنگی، كە ریشەكەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەكی ئازا و بوێر، سەرەتایەكی نوێی مەزن و پڕ لە هیوا.

تۆم باراك، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروباری سوریا، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی، لە هەژماری رەسمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “ئێكس” پۆستێكی سەرۆك بافڵ-ی ڕیپۆست كردۆتەوە و تێیدا ستایشی رۆڵی سەرۆكی یەكێتی دەكات.
تۆم باراك لە تۆڕی ئێكس لە باسی كۆبوونەوەكاندا لەسەر پۆستەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی نووسیویەتی، تەونێكی گەنجانە و زیندوو لە نوێبوونەوە و هەماهەنگی، كە ریشەكەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەكی ئازا و بوێر، سەرەتایەكی نوێی مەزن و پڕ لە هیوا.
ئەم پەیامەی باراك دوای ئەوە دێت كە لە دەباشان پێكەوە دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد و تەئكیدیان لە گرنگیی رۆڵی یەكێتی لە قۆناغی داهاتوودا كردەوە