بیرۆزبای سەرۆک بافڵ بۆ عەدنان فەیحان وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم

بەڕێز عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوادارم لەم بەرپرسیارێتییەدا بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانیی خزمەتی گەل و وڵاتەکەمان بکەن. ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پەرۆشییەوە پشتگیر و هاریکار دەبین بۆ پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەیی، لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک و بەهێزترکردنی […]

سەرۆک بافڵ :بەڕێز هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم

بەڕێز هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوادارم لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە چارەنووسساز و نیشتمانییەدا، سەرکەوتووبن و بەهیمەت و رۆڵی ئێوە و ئەندامانی نوێی پەرلەمان پێکەوە خزمەتی زیاتری گەل و وڵاتەکەمان بکەن. ئومێدمان پێتانە وەک یەک تیم کاربکەن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان […]

سەرۆک بافڵ نوێنەرانی یەکێتی راسپارد لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال لە بەغداد کارەکانیان بکەن و هەموو هەوڵەکانیان بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد لەگەڵ بەربژێرە سەرکەوتووەکانی یەکێتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، شێخ ئەحمەد حەمە کەریم و رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، ستراتیژ و کارنامەی یەکێتی لە بەغداد خرایەبەر باس. سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکە خۆشەویستەکەمان […]

مەکتەبی سیاسی: حكومەتێكی دادپەروەری خزمەتگوزاری نیشتمانیی پێکبهێنرێت

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، جارێکی تر تەئیكد لەسەر پێویستی پێكهێنانی حكومەتێكی كارا و خزمەتگوزار و پەرۆش بۆ بەرژوەندییەكانی گەلەکەمان دەكاتەوە. مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە ئەمڕۆ سێشەممە 23/12/2025 بە سەرپەرشتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدەباشان، كۆبووەوە، بە وردی پرسەكانی پێكهێنانی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستانی تاوتوێكرد. كۆبوونەوەكە، پەیوەست بەپێكهێنانی […]

سەرۆک بافڵ : پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و عیراق بەرەو سەقامگیریی زیاتر دەبات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەغداد کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق بەشداربوون، جەخت لە پابەندبوون بە بنەما دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرایەوە. سەرۆک بافڵ وتی، پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە […]

سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق بەشداربوون، جەخت لە هەماهەنگی نێوان سەرجەم لایەنەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کرایەوە. سەرۆک بافڵ دیدگای یەکێتی بۆ حکومەتی داهاتووی […]

ئاڵاکەمان ناسنامەمانە، هێمای مانەوە و قوربانیدان و خۆڕاگریمانە، ئێمە بە رۆحی خۆمان پارێزگاری لێدەکەین. ئەمڕۆ بە رێزەوە یادی هەموو ئەو شەهیدانەمان دەکەینەوە کە لەپێناو سەرفرازی و شەکاوەیی ئاڵاکەماندا شەهیدبوون. لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا ئەوە بیر دەهێنمەوە پێویستە هەموومان جیاوازییەکان قبوڵ بکەین و کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان بکەین. بەرز و پیرۆزبێت رۆژی […]

ڕۆژی ئاڵای کوردستان، ڕۆژیادی شەکانەوەی مێژووی تێکۆشانی شەهیدان و ئەو قارەمانانەیە خوێنی گەشیان لە پێناو بەرزهێشتنەوەیدا ڕژاند.

لەم ڕۆژە مێژووییەدا، ١٧ی کانوونی یەکەم، ڕۆژی ئاڵای کوردستان، دروود بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری نیشتمان و سڵاو بۆ هەموو تێکۆشەران و قارەمانانی نیشتمان، گەرمترین پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و خەڵکی کوردستان و دەڤەرەکەمان دەکەین. ڕۆژی ئاڵای کوردستان، ڕۆژیادی شەهیدان و فیداکارانی ڕێگەی ئازادیی و ڕزگارییە، ڕۆژیادی شەکانەوەی مێژووی تێکۆشانی هەموو شەهیدان و ئەو تێکۆشەر […]

لایەنگرانی زاخۆ خەڵاتی باشترین لایەنگری فیفای ٢٠٢٥ بەدەست هێنان

١٦ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ | دۆحە، قەتەر لە ڕووداوێکی مێژووییدا، لایەنگرانی یانەی وەرزشی زاخۆ خەڵاتی باشترین لایەنگری فیفا’ی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بەدەستهێنان. خەڵاتەکە کە لە ئاهەنگی The Best FIFA Football Awards لە دۆحەی قەتەر ڕاگەیەندرا، یەکێک لە گەورەترین ڕووداوەکانی ساڵانەی فیفایە. ئەم خەڵاتە نێودەوڵەتییە یەکەمجارە یانەیەکی کوردی بەدەستیبهێنێت. چیرۆکی ئەم سەرکەوتنە لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥ […]

پیرۆزە لە زاخۆی دەلال و پیرۆزە لە هەموو کوردستان

بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان. لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هاندەران و دانیشتووانی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم. شیرینی و خۆشی بردنەوەی ئەم خەڵاتە لەوەدایە کە بەرهەمی هاوسۆزی و پاڵپشتی هەموو خەڵکی کوردستان بوو. گەلی کورد کەوا بەو […]