قوباد تاڵەبانی: راپەڕین دەبێتە سەنتەری وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی

لە ئەمڕۆوە دەزگای پەرەپێدانی ناوچەیی راپەڕین بە فەرمی دەستی بەکارەکانی کرد. سوپاسی حکومەتی بەریتانیا دەکەین کە پاڵپشت و بەشدارە لەم پڕۆژەیەدا.
ئەم دەزگایە مۆدێلێکی نوێیە بۆ گەشەپێدانی ئابووری. چیتر بەس شارە گەورەکان سەنتەرێک نابن بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان، بەڵکوو هەموو قەزا و ناحییەکان بەپێی تایبەتمەندیی خۆیان گرنگییان پێ دەدەرێت و وەبەرهێنانیان تێدا دەکرێت.
لە راپەڕینەوە دەستمان پێ کرد و هەموو ناوچەکانی دیکەش دەگرێتەوە.