ڕۆژی ئاڵای کوردستان، ڕۆژیادی شەکانەوەی مێژووی تێکۆشانی شەهیدان و ئەو قارەمانانەیە خوێنی گەشیان لە پێناو بەرزهێشتنەوەیدا ڕژاند.


لەم ڕۆژە مێژووییەدا، ١٧ی کانوونی یەکەم، ڕۆژی ئاڵای کوردستان، دروود بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری نیشتمان و سڵاو بۆ هەموو تێکۆشەران و قارەمانانی نیشتمان، گەرمترین پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و خەڵکی کوردستان و دەڤەرەکەمان دەکەین.

ڕۆژی ئاڵای کوردستان، ڕۆژیادی شەهیدان و فیداکارانی ڕێگەی ئازادیی و ڕزگارییە، ڕۆژیادی شەکانەوەی مێژووی تێکۆشانی هەموو شەهیدان و ئەو تێکۆشەر و قارەمانانەیە خوێنی گەشیان لە پێناو بەرزکردنەوەی ئەم هێما پیرۆزە ڕژاند.

ئاڵاکەمان، ڕەمزی ئیرادەی گەلێکی خاوەن مێژووی تەژی لە شکۆ و پڕشنگداری چەند هەزار ساڵەیە. پەیمانی بەردەوامبوون و پتەوی ئەوانەیە لە بری جۆبڵاوە، بەرگری و بەرەنگاربوونەوە و هەڵسانەوەیان کردە بژاردە بەڕووی شکستدا.

ڕەنگەکانی ئاڵاکەمان هەرکەیان چیرۆکی بەها و بنەماکانی نەتەوەکەمان دەگێڕنەوە. سوور نیشانەی خوێنی شەهیدان و گیانبازی لە پێناو ئازادی، سپی هێمای ئاشتی و پاکی و پێکەوە ژیان، سەوز رەمزی سەرسەوزی و خۆشگوزەرانی و سروشتی کوردستانە، خۆریش تیشکی ڕووناکی و زانست و هیوایە بۆ داهاتوو.

هەمیشە شەکاوە بێت ئاڵاکەمان. ئەو ڕۆژە ئاسمانی هەموو پارچەکانی کوردستان ڕۆشنبکاتەوە. بژی کوردستان، نەمری بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری و ئازادی.

مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین
١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥