
جێگر خدر دیاریكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی جووتیارانی دەشتی بیتوێن بەمەبەستی دابەشكردنیان بەسەر فەرمانبەراندا، ناڕەزایی جووتیارانی ناحیەی چوارقوڕنەی لێكەوتووەتەوە و دوێنێ خۆپیشاندانێكیان لەبەردەم ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕیندا ئەنجامدا.
لە خۆپیشاندانەكەدا و لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا، جووتیارانی ناڕازی، داوایانكرد هەرچی زووە ئەم بڕیارە رابگیرێت، تەئكیدیشیان دەكردەوە كە هەڵنەوەشاندنەوەی بڕیارەكە لە بەرژەوەندیی جووتیاراندا نابێت و زیانی زۆر بەر كەرتی كشتوكاڵ دەكەوێت لە سنوورەكەیاندا، وتیشی: ئەو زەویانەی بڕیارە ئیفرازبكرێن و دابەشبكرێن بەسەر فەرمانبەراندا، زەویی بەراون و دێمی نین.
