
جێگری پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت:”بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی مانگرن به‌رزده‌نرخێن و گیانی ئێوه له‌سه‌روی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كه‌ین كه پشتیوانتان بوون”.
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی مانگرتنی مانگرتوانی سلێمانی په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت:” وێڕ‌ای پشتیوانی له‌داواكاریه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو له‌سۆنگه‌ی ئه‌و ئه‌ركه ئیداریه‌ی پێمان سپێردراوه هه‌مووكات پشتیوانی داواكاریه‌كانیان بووین و وێڕ‌ای سه‌ردانی مه‌یدانیمان بۆلای مانگرتوان به‌رده‌وام چاودێری ته‌ندروستیانمان كردوه و به‌ئه‌ركی خۆمان زانیوه ،ئه‌م بڕ‌یاره‌تان به‌رزده‌نرخێن و گیانی ئێوه له‌سه‌روی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه”.
هه‌روه‌ها “سوپاس بۆ تیمه‌كانی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی ناوخۆ ڕ‌اگه‌یاندكاران، سوپاس بۆ سلێمانی و پشتیوانی‌تان له‌ماگرتوانی سه‌ربه‌رز”
ده‌شڵێت:”له‌ڕ‌ۆژانی داهاتوودا به‌رده‌وامده‌بین له‌خزمه‌ت كردنتان به‌هیوام هه‌مووتان به‌وپه‌ڕ‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیه‌وه بگه‌ڕ‌ێنه‌وه ناوخێزانه‌كانتان”.
