قوباد تاڵەبانی:سوپاس بۆ زانکۆی سلێمانی و رێکخەرانی یەکەمین دیداری زانستی ئاسایشی ئەلیکترۆنی


ئاسایشی ئەلیکترۆنی بەشێکی گرنگە لە ئاسایشی نیشتمانی هەر وڵاتێک. لەم سەردەمەدا هیچ وڵاتێک، هیچ حکومەتێک، هیچ کۆمپانیایەک، هیچ هاوڵاتییەک پارێزراونییە لە هێرشە جۆراوجۆرە ئەلیکترۆنییەکان، ئەگەر بێتو پلان و ڕێوشوێنی پێشوەختە نەگیرابێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەلیکترۆنی.

سوپاس بۆ زانکۆی سلێمانی و رێکخەرانی یەکەمین دیداری زانستی ئاسایشی ئەلیکترۆنی. ئەم جۆرە دیدار و توێژینەوانە بەرچاوڕوونترمان دەکات لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیمان. هەروەها هاندەرمانە بەرەو بونیادنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئەلیکترۆنی تا بتوانین لە سەردەمی دیجیتاڵدا هەم ئاسایشی خۆمان بپارێزین و هەم تەکنەلۆژیا و زیرەکیی دەستکرد بخەینە خزمەت گەشەپێدانی وڵاتەکەمانەوە.