
وەفدی ئیمڕاڵی بە سەرۆکایەتیی پەروین بوڵدان و سری سورەییا ئوندەر سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال -یانکرد و لەلایەن مەکتەبی سکرتارییەتەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا .
دوای دانانی تاجەگوڵینە لەلایەن وەفدی ئیمڕاڵییەوە ، پەروین بوڵدان لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا ئاماژەی بە رۆڵی گەورەی سەرۆک مام جەلال دا لە پرۆسەی ئاشتی و بە دیهێنانی ئازادی بۆ گەلەکەمان کەمەش دەقی نوسینەکەیەتی :
بەبیر هێنانەوەی مام جەلال خۆی لەوەدا دەبینێت کە خەون و هیواکانی بۆ ئازادی و ئاشتی، بۆ کورد بە دی بهێنین، ئێمەش، بەڵێن ئەدەین کە لە کاتێکی زۆر کورتدا خەونەکانت بەدی بهێنین.
بەڕێز عەب.د.وڵا ئ.ۆ.جـ.ەلان رایسپاردین بە کورەکانی مام جەلال بڵێن، پەیوەندییەکی زۆر بەهێزم لەگەڵ مام جەلال هەبوو، ئێمەش شانازی دەکەین کە هەڵگری ئەم نامەیەین.
بەڕێز و پێزانینەوە یادی ئێوە دەکەینەوە.





