لەتیف نێروەیی: سێ هەواڵی دڵخۆشكەر بۆ گەلی کوردستان

لەتیف نێروەیی

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان


سێ هەواڵی دڵخۆشكەر بۆ گەلی کوردستان لە یەک رۆژدا کە جێبەجێکردنی دوو بەڵێنی یەکێتی بوون لە بانگەشەی هەڵبژاردندا. هەواڵێک بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم و هەواڵی دووەم بۆ جووتیارانی ناوچەدابرێنراوەکان و هەواڵی سێیەمیش پەیوەستە روڵی یەکێتی لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیاو باکوری کوردستان ، هەواڵەکان بریتین کە :
یەکەم : پەسەندکردن وبریاردان لەسەر سکاڵایەکی جەنابی سەرۆک کۆمارو سەرپشككردنی فەرمانبەرانی هەرێم بە تەوتینکردنی مووچەکانیان .ئەمە یەکێک بوو لەدروشم و بەڵێنە سەرەکییەکانی یەکێتی و خۆدی هەڤاڵ بافڵ تالەبانی سەرۆکی یەکێتی .

دووەم: یەکلاکردنەوەی پرسی زەوی جوتیارانی کەرکوک و سزادانی کەسانی پەلاماردەرو یاساشکێن . ئەمەش بەڵێنێکی دیکەی یەکێتی بوو لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک .

سێیەم : پەیام و پشتگیری و پێشوازی یەکێتی و سەرۆکی یەکێتی لە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستانیش دەبێت و لەو پێناوەدا یەکێتی لەسەرەتای نەوەتەکانی سەدەی رابردووەوە تا ئێستا وەکو ستراتیژێکی نەگۆر هەوڵ و باجێکی زۆری داوە.