
لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌ی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتی رایگه‌یاند:”له‌م قۆناغه‌دا راگه‌یاندن به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌رشانه كه هاوكاربێت بۆ سه‌رخستنی ، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و هاوبه‌شێتی، بنیادنانه‌وه‌ی متمانه، پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا، پاراستنی یه‌كڕ‌یزی كوردایه‌تی “.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عیماد ئه‌حمه‌د لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری له‌باره‌ی سیاسه‌ت و ستراتیژی یه‌كێتی بۆ قۆناغی ئه‌مڕ‌ۆی هه‌رێم و حكومڕ‌انی ، رووداوه‌كانی ناوچه‌كه، پرسی ئاشتی له توركیا، كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا هه‌ڤاڵانی راگه‌یاندنی به‌رچاوروونكردو رایگه‌یاند:” یه‌كێتی په‌رۆشانه كارده‌كات بۆ پاراستنی سه‌قامگیری سیاسی و ئاسایش و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دیالۆك و لێكتێگه‌یشتن به‌شێوه‌یه‌ك هاوبه‌شێتی راسته‌قینه بنه‌مای كاری هاوبه‌شمان بێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشمان روو له‌سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیه له توركیا، چونكه ئه‌م ده‌رفه‌ته مێژووییه پێویستی به هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه و یه‌كێتی په‌رۆشانه پشتگیری له‌م ده‌رفه‌ته ده‌كات و به رێگاچاره‌ی سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتدا ده‌زانین، بۆیه ده‌بێت ئێوه‌ی میدیاكاران له‌م رووه‌شه‌وه هه‌ماهه‌نگبن “.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ستراتیژه نیشتمانییه‌ی یه‌كێتی بۆ ئه‌م قۆناغه له‌به‌ر رۆشنایی بڕ‌یارو راسپارده‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی و مه‌كته‌بی سیاسی، عیماد ئه‌حمه‌د سیاسه‌تی میدیایی یه‌كێتی دیاریكرد‌و داوای كرد میدیاكارانی یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما په‌یامه‌كانیان ئاڕ‌استه بكه‌ن و پابه‌ندبن به په‌رسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی بۆ سه‌رخستنی ئه‌م ئامانجه نیشتمانییه” .
