سبەی دیداری یەکێتی لە دهۆک دەستپێدەکات


لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریدا وێستگەی داهاتووی دیدار، لە دهۆک بێت و بڕیارە سبەی پێنجشەممە ٢٠-٢-٢٠٢٤ دیدارەکە دەستپێبکات.

لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای دیداردا کە بەسەرپەرشتی د. یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو، بریاردرا رۆژی پێنچشەممە ٢٠-٢-٢٠٢٥ وێستگەی داهاتووی دیدار لە پارێزگای دهۆک بێت.

دیداری دهۆک بۆ تێکۆشەرانی سنوری مەڵبەندی پارێزگای دهۆک و هەموو هاڤاڵانی ترە و ئامادەکارییەکانی دووەمین دیدار لە پارێزگای موسڵ دەستیپێکرد و چەند رۆژێکی خایاند.

بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە، هاوکات یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری ١٢-٣-٢٠٢٢ دەستپێکرد و لە٣١-٥-٢٠٢٢ کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.