
یه‌كه‌م ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی دارایی و بازرگانی له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سلێمانی كرایه‌وه‌و به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ناوه‌نده‌كه‌ش ده‌ڵێت:” ئامانج له‌كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه كۆكردنه‌وه‌ی بواری دارایی و ئابوورییه له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌دا”.
شاد فكره‌ت به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دارایی و بازرگانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند:” ناوه‌نده‌كه ده‌بێته یه‌كه‌م ناوه‌ند له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كه به‌و شێوه‌یه بونیاد ده‌نرێت، ئامانجیش له‌كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه كۆكردنه‌وه‌ی بواری دارایی و ئابووری و بازرگانییه له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌دا”.
راشیگه‌یاند:” ناوه‌نده‌كه پێكهاته‌یه‌كه له‌بانكه ناوخۆیی و جیهانیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ‌ی دراو، كۆمپانیاكانی پشكداری و فرۆشتنی پشكی كۆمپانیاكان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی دارایی و راهێنان و ژیری ده‌ستكردیش له‌خۆده‌گرێت”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”بانكی ره‌شید و رافیده‌ین كه سه‌ر به‌حكومه‌تی ناوه‌ندن، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیان بۆ ناوه‌نده ناردووه بۆ دیاریكردنی شوێنه‌كانیان، له‌ئێستاشدا شوێنیان بۆ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام رێكاره‌كانی كردنه‌وه‌ی لقه‌كانیان ته‌واونه‌بووه‌و ره‌زامه‌ندی وه‌زیری دارایی عیراقی پێویسته”.
هەر لەو بارەیەوە، د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق “ئەمڕۆ پێنج شەممە 20-2-2025، بە ئامادەبوونی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق، سەنتەری نێودەوڵەتی بازرگانی دارایی لەسلێمانی دەكرێتەوە كە لقی بەشێك لەبانكەكان و كۆمپانیاكانی حەواڵەو ئاڵوگۆڕ لەم بازاڕەدا ئۆفیس دەكەنەوەو هەموو جۆرە مامەڵەیەكی دراوی تیادا ئەنجامدەدرێت هاوشێوەی بازاڕی دراوەكەی سلێمانی”.
“ماوەی دوو ساڵە هەوڵی كردنەوەی ئەو سەنتەرە لە سلێمانی دەدرێت، كەوەك بازاڕێكی دراوی پێشكەوتوو وایەو یەكەم بازاڕی داراییە لەهەرێمی كوردستان و دووهەمین بازاڕی داراییشە لەعیراق” د. نەرمین مەعروف وایوت
