قوباد تاڵەبانی : لە رۆژی جیهانی زمانی دایکدا، سەری رێز دادەنوێنین لە ئاست هەموو ئەو نووسەر و شاعیر و زمانزان و خەمخۆرانەی خزمەتی زمانی کوردییان کردوە و گەشەیان پێ داوە


قوباد تاڵەبانی : لە رۆژی جیهانی زمانی دایکدا، سەری رێز دادەنوێنین لە ئاست هەموو ئەو نووسەر و شاعیر و زمانزان و خەمخۆرانەی خزمەتی زمانی کوردییان کردوە و گەشەیان پێ داوە. سەرباری ئەو هەموو فشار و هەڕەشەیەی لەسەر زمانەکەمان هەبووە و هەیە، ئەوان وەک پارێزەری زمانی کوردی تاڵی و شەونخونی زۆریان چەشت تا پارێزگاری لە زمانی کوردی وەک ناسنامەی نەتەوەکەمان بکەن.

لەم قۆناغەدا بۆ ئەوەی بتوانین زمانەکەمان بپارێزین دەبێت گەشەی پێ بدرێت و پشتگیری ئەو کەسە دڵسۆز و خەمخۆرانە بکەین کە هەوڵ دەدەن زمانی کوردی لەگەڵ زانستە جۆراوجۆرەکان و گۆڕانکارییەکانی ئەم سەردەمە بگونجێنن.

من کوردم…
زمانی دایکم کوردییە…