سەرۆك بافڵ: زمانی كوردی دەپارێزین و ئەركی هەمووانە پەرەی پێبدەین


بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: “زمانەكەمان شوناس و ناسنامەمانە، ئێمە بە شانازییەوە بەرگری لە مانەوە و پاراستنی زمانی شیرینی كوردی دەكەین و ئەركی هەموولایەكمانە پەرەی پێبدەین”.

لەڕۆژی جیهانی زمانی دایكدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: “لە رۆژی جیهانیی زمانی دایكدا، یادی هەموو ئەو كەسانە دەكەینەوە كە سەرمەشقی پاراستنی زمانی كوردی بوون، زمانەكەمان شوناس و ناسنامەمانە، ئێمە بە شانازییەوە بەرگری لە مانەوە و پاراستنی زمانی شیرینی كوردی دەكەین”.

راشیگەیاند: “ئەركی هەموولایەكمانە پەرەی پێبدەین و هاوكاری هەموو ئەو پێنووسانەش بین كە زمانەكەمان لە شێواندن دەپارێزن”.