سەرۆك بافڵ: جەخت لەسەر ستراتیژییەت و باشتركردنی ژیانی خەڵك دەكەینەوە


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنفرانسی گفتوگۆی بەغدا لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو ململانێی زلهێزەكان رایگەیاند: “جەخت لەسەر پلەو پایە ناكەینەوە، بەڵكو جەخت لەسەر ستراتیژییەت دەكەینەوەو نیەتمان ئەوەیە ژیانی خەڵك باشتر بكەین”.

ئەمڕۆ یەك شەممە 23ی 2ی 2025، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنفرانسی گفتوگۆی بەغدا لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو ململانێی زلهێزەكان پەیامێكی گرنگی لەبارەی سیاسەت و ستراتیژی یەكێتی خستەڕوو و رایگەیاند: “جەخت لەسەر پلەو پایە ناكەینەوە، بەڵكو جەخت لەسەر ستراتیژییەت دەكەینەوەو نیەتمان ئەوەیە ژیانی خەڵك باشتر بكەین، گەشبینیشین دەتوانین حكومەتێك لەسەر بنەمای داخوازی خەڵك پێكبهێنین”.

راشیگەیاند: “نابێت رێگری لەخەڵك بكەین كە ئازادانە بۆچوونەكانی خۆی دەرببڕێت”، هاوكات لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانیشەوە رایگەیاند: “هەڵبژاردنی عیراق زۆر گرنگەو ئەمجارە مایكەكان ناشكێنم”.