
بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی دووەمین كۆنفرانسی مید بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی بە ناونیشانی (سیاسەت و بەڕێوەبردنی داتا بۆ پێشكەوتنی بەردەوام) لەسلێمانی :
حکومڕانی بەبێ داتا، حکومڕانییە لە تاریکیدا. بەبێ داتا بڕیاری دروست نادرێت و ناتوانرێت پلانی زانستی بۆ گەشەپێدانی هیچ کەرتێک دابندرێت.
زیاتر لە ساڵێکە دەستپێشخەری شۆڕشی “داتا”مان راگەیاندووە کە بریتییە لە کۆکردنەوەی داتا و شیکاری زانستی بۆ داتاکان.
ئەمڕۆش لە دووەمین کۆنفڕانسی رێکخراوی مید بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی، ئاماژەم بەوەدا کە لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ کاردەکەین تا ببینە خاوەنی یاسای پاراستنی داتا و دروستکردنی ناوەندی کۆکردنەوەی داتا و هاوکات هەوڵ دەدەین هێزی مرۆیی شارەزا بۆ کۆکردنەوەی و شیکاری داتا پەروەردە بکەین.




