قوباد تاڵەبانی: شێخ مەعشوق لەپێناو نەتەوەکەیدا شەهید بوو و ئێستاش شێخ مورشیدی کوڕی درێژە بە رێبازەکەی دەدا.


شێخ مورشید خەزنەوی و باوکی شەهید شێخ مەعشوق خەزنەوی دوو سیما و کەسایەتیی ئایینی و نیشتمانیی دڵسۆز و خۆشەویستی رۆژئاوای کوردستانن. شێخ مەعشوق لەپێناو نەتەوەکەیدا شەهید بوو و ئێستاش شێخ مورشیدی کوڕی درێژە بە رێبازەکەی دەدا.

ئەمڕۆ زۆر خۆشحاڵ بووم بە دیداری شێخ مورشید، هەوڵەکانی بۆ یەکگرتوویی و یەکڕیزی کورد جێی پێزانینە و پێویستە هەموو لایەک گوێی لێ بگرن و پشتیوانی لێ بکەن. جەختمان کردەوە بە هەموو توانامانەوە پشتیوانی براکانمان لە رۆژئاوای کوردستان دەبین و لە هیچ هەوڵێکیش بۆ یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد درێخی ناکەین.