
ڕۆژی چوارشەممە، بەرواری ٥ی ئازاری ٢٠٢٥، هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵان جێگران و ستافی ئەنجومەنی مەڵبەند، گڵکۆی شەهیدانی ڕاپەڕینیان لە گۆڕاستانی کونەسێ بەسەرکردەوە و سوڕەتی فاتیحایان بۆ گیانی پاکی شەهیدان خوێند.
هاوکات لەگەڵ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی یاد و بیرەوەرییەکانی شەهیدان، جەخت لەسەر گرنگی ئەم یادە مێژووییە کرایەوە، کە خاڵی وەرچەرخان بوو لە خەباتی گەلی کوردستان بۆ ئازادی و مافە ڕەواکانی.
ڕاپەڕینی ١٩٩١، کە ٥ی ئازاری ئەوساڵە لە شاری ڕانیەی دەروازەوە دەستی پێکرد، بووە هۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە دۆخی سیاسی ناوچەکە و دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان.


