
کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی یادو یادەوەرییەکانی شەهیدانی ٥ی ئازاری ١٩٩١ و ڕۆژانی ڕاپەڕین بەگشتی، لە مەڕاسیمێکدا بە ئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ژمارەیەکی بەرچاو لە تێکۆشەران، حکومەتی خۆجێیی ڕاپەڕین، فەرماندە قارەمانەکانی هێزی پێشمەرگە و پەرلەمانتاران و جەماوەرێکی فراوانی ڕانیە و دەڤەرەکە بەگشتی کە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفاداری دانا.






