مەڵبەند تاجەگوڵینە دەخاتە سەر گڵکۆی سیمبول و پاڵەوانانی ڕاپەڕین


کاتژمێر ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ هەڤاڵ جەزا سەید مەجید ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، لە ٣٤ساڵە یادی ڕاپەڕینی پێنجی سێدا، هاوڕێ لەگەڵ تێکۆشەران و فەرماندە قارەمانەکانی هێزی پێشمەرگە و دژەتیرۆر، هەڤاڵانی مەڵبەندو پەڕلەمانتاران و کۆمیتەکانی رانیە و دەروازە، گڵکۆی سیمبولی ڕاپەڕین شەهید عەلی نەبی و پاڵەوانانی ڕاپەڕین شەهیدان ئەرسەلانی کاکەهەمزە و شەهید عەبدوڵا’ـیان لە دۆڵێ بەسەرکردەوە و تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفادارییان دانا.