مەكتەبی سیاسی ( ی.ن.ك ) پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە موسوڵمانان دەكات


بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق دەكەین و لە یەزدانی مەزن داواكارین نزا و رۆژو و گشت سروتە ئایینیەكانی ئەم مانگە پیرۆزە لەگشت لایەك قبوڵ بكات و جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی.

هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە وێستگەی قوڵكردنەوەی لێبوردەیی لەناو گشت پێكهاتەكانی كوردستاندا و هەموان پێكەوە هەوڵەكانمان زیاتر بخەینە گەڕ بۆ دابین كردنی ژیانێكی شایستە بۆ گەلەكەمان.

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان