
﴿وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا﴾
جەژنی پیرۆزی رەمەزان، جەژنی ئاسمانی و مرۆیی، کانگای گۆڕان و پاکبوونەوەی ڕۆح و جەستەیە و هەڵگری پەیامی بەرزی مرۆڤایەتی، خۆبەخشین، خۆپاراستن لە خراپەکاری و گەشەپێدانی هەستی پێکەوەژیان و مرۆڤدۆستییە.
بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، هەموو تێکۆشەران، کۆمەڵانی خەڵکی ڕاپەڕین و موسوڵمانان، جەژنی رەمەزانتان پیرۆز و بەرەکەتدار بێت. هیوادارین ڕۆژانی جەژنتان پڕ بێت لە ئاشتی، خۆشەویستی و بەرەکەتی خودایی.
با داهاتوومان ببێتە هۆی پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان، بەهێزکردنی یەکگرتوویمان، گەشەکردنی کۆمەڵگەکەمان و گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانمان.
بە هیوای جەژنێکی پڕ لە ئاشتی، خۆشی و سەرکەوتن.
مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین
