قوباد تاڵەبانی: سلێمانی شانازی بەوەوە دەکات کە هەمیشە ناوەند و پایتەختی ئەدەب و رۆشنبیریی کوردستان بووە


سلێمانی شانازی بەوەوە دەکات کە هەمیشە ناوەند و پایتەختی ئەدەب و رۆشنبیریی کوردستان بووە، ئێستاش لەپاڵ ئەم شانازییەدا، ئامانجمانە لە داهاتوودا سلێمانی ببێتە پایتەخت و ناوەندی داهێنان و تەکنەلۆژیا لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.

چەند ساڵێکە لە هەوڵداین بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ داهێنان، بەڕێوەچوونی ساڵانەی کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی داهێنان و کارسازی لە سلێمانی لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە. کوردستان و سلێمانی پڕە لە گەنجی زیرەک و خولیای داهێنان، ئەوان پێویستییان بە پشتگیری و ژینگەیەکی لەبارە و ئێمەش ئامانجمانە چ وەک حکومەت و چ لەڕێگەی هاندانی کەرتی تایبەت و زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانەوە وەبەرهێنان لەسەر بیرۆکە و تواناکانیان بکەین.
ئەمە رێگەیەکی درێژە و ئێمە هێشتا لەسەرەتاداین، بەڵام دڵنیاین و ئیرادە و روئیامان هەیە ئەم خەونە بکەین بەڕاستی و سلێمانی بکەینە یەکێک لەناوەندە گرنگەکانی داهێنان و تەکنەلۆژیا لەناوچەکەدا.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران