قوباد تاڵەبانی قەرەبووی کاسبکارانی دارەسوتاوەکە دەکاتەوە


قوباد تاڵەبانی قەرەبووی تەواوی زیانی کاسبکارانی دارەسوتاوەکە دەکاتەوە و لێپرسراوی نوسینگەکەشی رایدەگەیەنێت:” بازاڕەکە دوبارە نۆژەن و دروستدەکرێتەوە لەلایەن سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلالەوە، بەدڵناییەوە قوباد تاڵەبانی درێغی ناکات و بەجێیان ناهێڵێت “.

عەتا محەمەد لێپرسراوی نوسینگەی سلێمانی و نوێنەری قوباد تاڵەبانی لە پاش کۆبوونەویىە لەگەڵ نوێنەری کاسبکارانی دارەسوتاوەکە  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند:”  قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال قەرەبوی سەرجەم ئەو کاسبکارانە دەکاتەوە کە بەهۆی سوتانی بازاڕی دارەسوتاوەکەوە زیانیان بەرکەوتوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد:” بازاڕەکە پاکدەکرێتەوەو دوبارە نۆژەن و دروستدەکرێتەوە لەلایەن سکرتایەریەتی سەرۆک مام جەلالەوە، بەدڵناییەوە قوباد تاڵەبانی درێغی ناکات و بەجێیان ناهێڵێت”.

نوێنەری قوباد تاڵەبانی لە کۆتایشدا راشیگەیاند:” 116 دوكان و 4 شوێنی لەفە فرۆشتن سوتاوە، سبەینێ دەست بە پاككردنەوەی بازاڕی دارەسوتاوەكە دەكرێت و شارەوانی سلێمانی سەرپەرشتی نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكە دەكات”.