سه‌رۆك بافڵ: مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هیوایه‌ك بوو له‌ ئومێد و هه‌ستانه‌وه‌


وەک هەمیشە بە وەفاداریمانەوە یادی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بەرز ڕادەگرین و ژیان و کۆشش و خەباتی لەبواری رووناکبیری و سیاسی، هاندەرمان دەبێت تا بەهەمان رۆحیەتی بەرزی نەتەوەیی خزمەتی گەل و وڵاتەکەمان بکەین.

مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، سیاسەتمەدار و رۆشنکەرەوەی رێگای راست و رەوانی خەباتی کوردایەتی گەلەکەمانە، کە هیوایەک بوو لە ئومێد و هەستانەوە، کە هەمیشە ئامۆژگاری و رێنوێنییەکانی دەبێت هاندەری هەموولایەکمان بێت بۆ یەکڕیزی و برایەتی و کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان و هێنانەدی ئامانجە باڵاکان و پاراستنی کوردستانەکەمان.

یاد و یادەوەری مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد هەمیشە لە دڵ و دەرونماندا زیندووە و بەنەمری دەمێنێتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان