
قوباد تاڵه‌بانی له‌ساڵیادی كۆچی دوایی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنكه‌ره‌وه‌ی رێگای راست و ره‌وانی خه‌باتی كوردایه‌تی گه‌له‌كه‌مانه، له‌ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی:”ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه كه هه‌رگیز له‌ئاسمانی كوردستان ئاوانابێت، رۆشنبیرێكی مه‌زن، سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی خه‌باتی رزگاریخوازی، له‌پێشه‌نگانی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، ئه‌و شاعیر و نووسه‌ره مه‌زنه‌ی ژان و ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌ی ده‌نووسییه‌وه”.
ده‌شڵێت:”باپیره‌ی خۆشه‌ویست و مامۆستا و په‌روه‌رده‌كاری مه‌زنم یاد و ناوت بۆ هه‌میشه له‌ناودڵمدا زیندووه”.
