
ڕۆژی یەکەمی(9-4-2025) کۆنفرانسی ڕاپەڕین – نۆیەمین و دوا کۆنفڕانسی ئامادەکاری بۆ دووەم دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە بەئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، (٢١٦٥) تێکۆشەری دەڤەرەکە لەسەرجەم سێکتەرەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە گرنگەکان و سیاسەتی یەکێتی، بەشدارییان تێدا کرد و بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی ئەمڕۆی خۆی هێنا و ڕۆژی 10-4-2025 لیژنەکانی کۆنفڕانس لە بارەگای مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، درێژە بە کارەکانی خۆیان ئەدەن.

















