
لیژنەی باڵای دیداری یەکێتی وادەی بەڕێوەچوونی دووەمین دیداری دیاریکرد کە رۆژی 23ی ئەم مانگەیەو سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەی دیدار دەبێت.
د.یوسف گۆران سکرتێری لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: “دوای تەواوبوونی ئەرکەکانی کۆنفڕانسە ناوچەیەکان و کۆکردنەوەی ڕاو بۆچوونی هەڤاڵانی یەکێتی لە نێو گفتوگۆیەکی ورد و دەیان سەعات کارکردن لە نۆ کۆنفڕاس لە تەواوی ناوچەکانی کوردستان وادەی ئەنجامدانی دیداری یەکێتی دیاریکرا”.
“لیژنەی باڵای دیدار بەسەرۆکایەتی (قوباد تاڵەبانی )بڕیاری دا دیداری دووەمی یەکێتی وەک گەورەترین ڕووداوی حزبی و سیاسی لە کوردستان و عێراق بە ئامادەبوونی میوانێکی زۆر و کەسایەتی کوردستانی و عێراقی لە 23-4-2025 لە شاری سلێمانی کارەکانی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانی ئەنجام دەدات”، د. یوسف وای وت.
